عیراقی

دادگای فیدراڵی كاری دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەڵپەسارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی كاری دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەڵپەسارد
مەودا میدیا- 

دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی کاری دەستەی سەرۆکایەتیی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران رابگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدراڵی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ئەو سکاڵایەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە، بڕیاردراوە کاری دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەکی کاتی رابگیرێت.

بەپێی سکاڵاکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێدرا، پێشێلکاری یاسایی و دەستوری تێدابووە.
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان