عیراقی

هێرشکرایە سەر بارەگای ئەم دوو لایەنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشکرایە سەر بارەگای ئەم دوو لایەنە
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر بارەگای ھاوپەیمانێتییەکانی (تەقەدوم و عەزم) لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.

ھێزە ئەمنییەکان لە دوای هێرشەکان گەمارۆی شوێنی ھێرشەکانیان داوە و دەروازە و رێگەوبانەکانییان داخستووە و دەستیان بە لێکۆڵينەوە کردووە.

 ھاوپەیمانیی تەقەدوم لە دوای هێرشەکە بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی کردوو رایگەیاند، ھێرشەکە بە نارنجۆکی دەستی ئەنجامدراوە و تەنھا زیانی مادی بەدواوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کردەوە تیرۆیستییە ھاوکاتە لەگەڵ ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە حزبەکەیان بەدەستی ھێناوە لەگەڵ ھاوبەشە سیاسییەکانیان لە پێناو عیراقێکی ئارام و پێشکەوتوودا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە