گێتی

خامنەیی ئەنیمەیشنی کوشتنی ترەمپ بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خامنەیی ئەنیمەیشنی کوشتنی ترەمپ بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

سوپای پاسداران لە گرتە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشندا شێوازی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "تۆڵە هەردەکرێتەوە".

گرتە ڤیدیۆکە شێوازی چونەسەر شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ پیشاندەدات لە  ویلایەتی فلۆریدا و بەپێی ڤیدیۆکە، کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی یاریکردنی گۆڵفە، رۆبۆتێکی ئێرانی شوێنی ترەمپ دیاریدەکات و دواتر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشدەکرێتەسەری.

ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن وێبسایتی فەرمی، عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە و بە ناونیشانی "تۆڵە هەردەکرێتەوە" نیشانی خەڵکی دراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوو ساڵ بەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا، سوپای پاسداران و عەلی خامنەیی هەڕەشەیان لە دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکی کرد، دواتر مایک پۆمپیۆ هەڕەشەکانی بەجدی وەرگرت و رایگەیاند "ئەمەریکا دەبێت گیانیان بپارێزێت".
https://www.youtube.com/watch?v=XyDXI4eBvck
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان