کوردستانی

سۆران؛ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، هێزەکانیان سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە دزینی هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریکی و یەک ملیۆن دیناری عیراقی لەڕێگەی فێڵکردنەوە.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە رێکەوتی 2022/1/9 کە لە ناوبازاری سۆران دوو کەسی بەرەگەز (ئێرانی) لەڕێگەی فێڵکردن بڕی هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریکی و یەک ملیۆن دیناری عیراقییان لە دوکاندارێک دزیوە، لەڕێگەی بەدواداچوونی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا کەسەکان بناسرێنەوە و شوێنی مانەوەیان دیاری بکرێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو کەسە لە قەزای شەقڵاوە بوون و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە شەوی رابردوو تۆمەتباران دەستگیرکران و دەرکەوت کەسێکی دیکەشیان لەگەڵ بووە و دەستیشگیرا بەسەر بڕێک پارەو و هەندێ کەل و پەلی دیکەدا.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەڵێت "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاند بەردەوامە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن