کوردستانی
هەولێر؛ دوو کەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی "ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت" راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی "ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت" راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع) بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکردووە".
باسی لەوەشکردووە "لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێمۆڵەتیشدا گیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە".
بەپێی یاسای چەک، جگە لە هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانان، خاوەن کۆمپانیاکان و ئەوانەی سەرمایەیەکی زۆریان هەیە دەتوانن مۆڵەتی چەک وەربگرن.
ر. ئ.