کوردستانی
زۆرترین رێژەی باران بارین لە سنووری سلێمانی تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران بارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
بە پێی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران بارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، بە پێی راگەیەنراوەکە، بڕی 44.6 ملم باران لە ناوچەکانی ھەرێم باریوە، لە قەزای چوارتایی سەر بە پارێزگای سلێمانی 97 ملم باران باریوە، لە ھەولێر 0.1 ملم و لە دھۆک 1.7 ملم و لە ھەڵەبجە 32.4 ملم و لە کەرکوک بڕی 3.5 ملیمەتر باران باریوە، لە چەند ناوچەیەکیش ئاستی باران بارین لە ساڵی رابردوو زیاتربووە.
ھاوکات لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانیش رایگەیاندووە، ئاستی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە زستانی ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەند شوێنێکیش لافاو دروستبووە و چەندین ماڵ ئاوی تێچووە.
ر. ئ.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەند شوێنێکیش لافاو دروستبووە و چەندین ماڵ ئاوی تێچووە.
ر. ئ.
بیروڕا



