کوردستانی
لە دوو قەزای دیکەی هەرێم پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوو راگەیەندراوی جیادا هەردوو قەزای پێنجوێن و قەزای شارباژێر بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی رووی لە ناوچەکانیاکردووە سبەینێیان کردە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ئەو دوو قەزایە.
راگەیەندراوی قەزای پێنجوێن:
بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارین و سەرمایەی پێنجوێن و دەوورووبەری گرتۆتەوە قایمقامییەتی پێنجوێن بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردە بڕیاریدا کە رۆژی دووشەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دامودەزگاو ناوەندەکانی سنووری قەزای پێنجوێن بەھەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک و سەرجەم گوندەکانییەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و ھەروەھا ئاسایکردنەوەی سەرجەم رێگەکان کەبەھۆی بەفرەوە ئاستەنگیان بۆدروستبووە.
راگەیەندراوی قەزای شارباژێڕ:
لە پاش راوێژكردن لەگەڵ قایمقامی قەزای شارباژێڕ، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەراندا، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماو بەفرەی سنووری پەروەردەكەمانی گرتۆتەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هەموو لایەك بڕیارماندا سبەینێ دوو شەممە17/1/2022، دەوامی سەرجەم قوتابخانە و باخچەكانی سنووری پەروەردەكەمان و دیوانی پەروەردەكەمان رابگرین.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ هەموو لایەك
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ
16 ـ 1 ـ 2022

ر. ئ.