کوردستانی
لەم پارێزگایە پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەوە لە پارێزگای هەڵەبجە دەوامی سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان کرایە پشوو، لەگەڵ ئەوەش بەفر کێشەی بۆ کارەبای شاری هەڵەبجە دروستکردووە.
بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەوە لە پارێزگای هەڵەبجە دەوامی سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان کرایە پشوو، لەگەڵ ئەوەش بەفر کێشەی بۆ کارەبای شاری هەڵەبجە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەوە لە چەندین ناوچەی کوێستانی دەوامی یەکە کارگێڕییەکان کراوەتەپشوو، هاوکات چەندین رێگە بەهەمان هۆکار داخراون
بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەوە لە چەندین ناوچە، وەک پێنجوێن، چۆمان و سیدەکان و ناوچە کوێستانییەکان کراوەتە پشوو.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت "پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی داهاتوو پلەکانی گەرما لە سەنتەری شاری دهۆک دەگاتە -3، هەولێر -2 و سلێمانی -4 پلەی سیلیزی دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بۆ -10 پلەی سیلیزی دادەبەزن".
ر. ئ.