کوردستانی

لەسەر پشوو لە پارێزگای سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر پشوو لە پارێزگای سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، دەیانزانی کە ئاستەنگی هاتوچۆ لەنێو شاری سلێمانی دروست نابێت بۆیە دەوامیان رانەگرتووە و دەشڵێت "لە بەشێک لە قوتابخانەکان تاقیکردنەوەکان چەند کاتژمێرێک دواخراون و پارێزگاریش دەسەڵاتی داوە بە یەکە کارگێڕییەکان بۆ راگرتنی دەوام لە ناوچەکانی خۆیان".   
  
ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی  بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێمە لەسەر رۆشنایی راپۆرتەکان و پێشبینییەکانی کەشناسی بڕیار لەسەر راگرتنی دەوام دەدەین، شەوی رابردوو لەسەر پارێزگاری سلێمانی لەسەر خەت بووین، دەمانزانی کە لەنێو شاری سلێمانی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نابێت بۆیە پشوومان رانەگەیاند".
  
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لە گرفتەکە تاقیکردنەوەی خوێندکاران بوو، ئێستاش هەندێک لە قوتابخانەکان تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە بۆ کاتژمێر 10:00".  
  
قایمقامی سلێمانی باسی لەوەشکرد "پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتی داوە بە یەکە کارگێڕییەکان لە سنوورەکانی خۆیاندا بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیار لەسەر راگرتنی دەوام بدەن".

ر. ئ.   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب