کوردستانی

لە پەروەردەوە بڕیاری نوێ هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پەروەردەوە بڕیاری نوێ هات
مەودا میدیا-

لە ئاگادرییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کەسوکاری خوێنکاران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کە هەر قوتابی و خوێندکارێک بەهۆی بەفر بارینەوە نەیتوانیبێت ئامادەی تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ ببێت دەتوانێت لە دوای پشووی کۆتای وەرز تاقیکردنەوەکە دووبارە بکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارینامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران، هەر قوتابی و خوێندکارێک بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادەبێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری 17/1/2022 ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی، وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات".

ئەوەشی روونکردووەتەوە کە دووبارە کردنەوەی تاقیکردنەوەکە "بە پێی خشتەیەک دەبێت کە لەلایەن کارگێڕیی قوتابخانە و خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەبەشێک لە شار و قەزا و گوندەکان بۆ هاوڵاتییان دروستبووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan