کوردستانی

سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمیدا و دەڵێت "بڕیارەکە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە".

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "دوای راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، بڕیارماندا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری 18 و 19 و 20ی مانوونی دووەمی 2022 لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لەلایەن کارگێڕیی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت تاقیکردنەوەکان دەچێتە رێکەوتی 25ی کانوونی دووەمی 2022".

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەبەشێک لە شار و قەزا و گوندەکان بۆ هاوڵاتییان دروستبووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan