گێتی

هێرشی درۆنەکان گەیشتە هەستیارترین پێگەی ئیمارات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشی درۆنەکان گەیشتە هەستیارترین پێگەی ئیمارات
مەودا میدیا-

بە درۆن هێرشکرایە سەر پێگەیەکی هەستیار لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی لە ئیمارات و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش برینداربوون، حوسییەکانیش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.

پۆلیسی ئەبوزەبی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 بە درۆن هێرشکراوەتە سەر ئەبوزەبی.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەتائێستا سێ کەس کە یەکێکیان هاوڵاتییەکی پاکستانییە و دووکەسی دیکەیان کە خەڵکی هندستانن بەهۆی هێرشەکەوە گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە ئامانجی هێرشەکە کەشتییەکی نەوتهەڵگر بووە و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا سێ تانکەری گواستنەوەی نەوت بەرکەوتوون.

ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج نزیکە لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبییەوە و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانەکە زیانێکی کەمی بەرکەوتووە.

وتەبێژێک بەناوی حوسییەکانەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت و رایگەیاند "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری هێرشەکە دەخەینەڕوو".

حوسییەکان بزاوتێکی چەکداری نزیک لە ئێرانن و پێشتریش چەندین هێرشی چەکداریی جیاوازیان ئەنجامداوە.

هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر ئیمارات پێشینەیەکی ئەوتۆی نییە و ئەمە بە یەکەمین هێرشی لەو شێوەیە دادەنرێت.

چاودێرانی سیاسەتی ناوچەکە باس لەوە دەکەن ئەمە ئاماژەیەکی نوێیە لە ململانێکانی نیوان ئێران و ئیماراتدا.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان