کوردستانی

لیستێکی دیکەی مووچە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستێکی دیکەی مووچە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەلایەن وەزارەتیی دارایی و ئابوورییەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا سبەینێ مووچەی چوار وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبه‌ینێ سێشەممە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەكانی سامانە ‏سروشتییەكان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن دابه‌شده‌كرێت". ‏

 ئه‌مڕۆ مووچه‌ى هەریەکە لە وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و ‏كاروبارى ئایینى، دیوانى چاودێریی دارایی، ده‌سته‌ى ‏مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ‏ئیداره‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینه‌گ، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ‏ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، كۆمسیۆنى ‏هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌ش دەکرێت.‏

بە بەهانەی نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی 12ی 2022 زۆر بە سستی دابەش دەکرد، لە کاتێکدا ئێستا دەبوو ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2022.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan