گێتی

ئیسماعیل قائانی لە بەغدا خەریکی چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسماعیل قائانی لە بەغدا خەریکی چییە؟
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبووەوە.

 ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی لە عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبووەتەوە، ئەوەیش بە ئامانجی نزیککردنەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عیراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەر ئەمڕۆ فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانی نەجەف دەکات و لەگەڵ موقتەدا سەدر تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی دەکات کە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامی دابوو". 

لە کاتێکدا زیاتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان و تائێستا حکومەتی نوێ رانەگەیەندراوە و لە دوای رووخاندنی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003، پۆستە باڵاکان وەک نەریتێکی سیاسیی کە بە "پشکپشکێنە" ناسراوە بەسەر پێکھاتە سەرەکییەکان لە عیراق دابەش بوون، بەپێی ئەو نەریتە سیاسییە، پۆستی سەرۆک وەزیرانی بۆ لایەنی شیعە، سەرۆکی  ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرک کۆماریش پشکی کوردە.

ئەمجارە رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر کە بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو، 73 کورسی بەدەستھێناوە ھەوڵدەدات حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی پێکبھێنێت کە ئەوەیش یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2005وە روودەدات، بەڵام پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە لەلایەن ژمارەیەک لایەنی شیعە رەتدەکرێتەوە کە بە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ناسراوە و پێک هاتووە لە ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان