کوردستانی

وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ دابه‌شدەکات كه‌ تائێستا مووچه‌ی مانگی 12ی 2021یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای گەیشتنی 200 ملیار دینارەکە لە بەغدا، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا سبەینێ مووچەی مانگی 12ی سەرجەم ئەو وەزارەت و دامودەزگایانە دابەشبکات، کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە".

بە پێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك لە وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، رۆشنبیری، سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان و هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت)، به‌مه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی 2021 دێت".

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب