گێتی

یەکێتی ئەوروپا ددان بە حکومەتەکەی تاڵیباندا دەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی ئەوروپا ددان بە حکومەتەکەی تاڵیباندا دەنێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان رایگەیاند لە چەند مانگی داهاتوودا یەکێتی ئەوروپا نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکەی لە کابوڵ دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئەفغانستان کە لەلایەن تاڵیبانەوە بەڕێوەدەبرێت، راگەیەنراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "بڕیار وایە لە چەند مانگی داهاتوودا نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە کابوڵ بکرێتەوە".

لەدوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە، یەکێتی ئەوروپا نوێنەرایەتییەکەی خۆی لەو وڵاتە کشاندەوە و دووبارە کردنەوەی نوێنەرایەتییەکەی لە کابوڵ بە واتای ددان نان بە حکومەتەکەی تاڵیبان دێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن