کوردستانی

شەش تاوانبار سزا دران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش تاوانبار سزا دران
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی سزادانی شەش كەسی راگەیاند كە پێشتر بەپێی مادەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون و لەلایەن دادگای تاوانەكانی دووی سلێمانییەوە لەچەند رۆژی رابردوودا سزادراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا بڵویکردەوە، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 25/6/2019 تا 26/8/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی شەش كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات)، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، رۆژانی 3/12/2019 و 4/12/2019  سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران.

1-(ڕ.ش.م) لەدایكبوی ساڵی ( 1997 ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

2-( ج.م.م) لەدایكبوی ساڵی ( 1991 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

3-(هـ.ن.س) لەدایكبوی ساڵی ( 198 ) رەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

4-( د.أ.أ) لەدایكبوی ساڵی ( 1977 ) رەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

5-( أ.م.ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1986 ) رەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

6- (س.م.ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1961 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان