کوردستانی

ئاگادارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بەشێک لە دانیشتوانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی گلەییان لە کارگێڕی یەکەکان هەبوو بەهۆی پاکنەکردنەوەی کۆڵان و شەقامی ناو یەکەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە کارگێڕی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان دەکات کە هەستن بە پاککردنەوە و راماڵینی بەفری ناو کۆمەڵگەکان. 

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندووە "کارگێڕی یەکەکانی نیشتەجێبوون پێوستە‌ ھە‌ستن بە‌پاكردنە‌وە ‌و رامالینی بە‌فری ناو كۆمە‌ڵگەكان و رژاندنی خوێ بە‌سە‌ر شە‌قامە‌كاندا".

هەروەها شارەوانیی سلێمانی مەرجێکی دیکەی ئاراستەی کارگێڕی یەکەکان کردووە کە پاكردنە‌وە‌ی شە‌قام و رێگەكانی بە‌ردە‌م كۆمە‌ڵگاكانن لە‌گە‌ڵ رژاندنی خوێ.

بەهۆی ئەو شەپۆلە سارد و سەرمایەی سلێمانی پێدا تێپەڕدەبێت، جوڵە لە بەشێک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون وەستاوە، لە کاتێکدا دوو رۆژە لە شوێنەکانی دیکە جوڵەی ئۆتۆمبێل هەیە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan