عیراقی
دەست بە دابەشکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق کاتی دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی 2022ی ئاشکراکرد و بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەشبێت لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و سەبەتە خۆراکی ئەم مانگەش حەوت مادە لەخۆدەگرێت.

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عیراق بێت لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت لە رێگەی بریکارەکانەوە، وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەشڵێت "جگە لە ئارد سەبەتەی خۆراکی ئەم مانگە شەش خۆراکی دیکە لەخۆ دەگرێت"
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە مادەكانی سەبەتە خۆراكییەکە بریتین لە (نۆك، فاسۆلیا، برنج، رۆن، شەكر و دۆشاوی تەماتە) و كوالێتیشیان بەرز دەبێت.
لە رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە بڕیارێک دابەشكردنی بەشەخۆراك بۆ بەشێكی لە چین و توێژەكان راگرت، كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان لەسەرووی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر و بازرگان، ئەندامانی پەرلەمان، وەزیرەكان، ئەنجوومەنە خۆجێییەكان، بەڵێندەران و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین دەگرێتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.