کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى (12)ى ساڵی رابردوو کۆتایی دێت،  بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لە رۆژی سێشەممە 25 کانوونی دووەم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021 کۆتایی دێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتیی دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێى ئەو پلانەى دانراوە لە (25)ى مانگەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنى مووچەی مانگی یەکی 2022، بەبێ لێبڕین".

لەبارەی 200 ملیار دینارەکەی بەغداش رایگەیاند "چاوەڕێ دەکرێت هاوشێوەى رابردوو، بەغدا (200) ملیار دینارەکە بۆ تەواوکاریی مووچە، بخاتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان".

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن