گێتی
رێکخراوێکی نزیک لە ئێران خرایە لیستی تیرۆرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکارێکی سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند ئەندامانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کۆکن لەسەرئەوەی حوسییەکانی یەمەن وەکو رێکخراوێکی تیرۆرستی بناسێنن.
ئەنوەر قرقاش، راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "وڵاتانی عەرەبی کۆکن لەسەر پڕۆژە پێشنیازی ئیمارات بۆ بە تیرۆرناساندنی حوسییەکان".
نووسیویشیەتی "ئەم هەڵوێستەی وڵاتانی عەرەبیی هەڵوێستێکی رەسەنە و یەکدەنگییە دژی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ئیمارات".
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی پێشوو حووسییەکانی یەمەن هێرشێکی ئاسمانیان دژی ئیمارات ئەنجامدا و چەند پێگەیەکی نەوتییان کردە ئامانج و زیانی مادی و گیانیان بەو وڵاتە گەیاند.
ب.م