گێتی

شاندەکەی تاڵیبان لە ئۆسلۆ چی دەکەن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندەکەی تاڵیبان لە ئۆسلۆ چی دەکەن؟
مەودا میدیا-

شاندێکی باڵای حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان گەیشتنە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ و بەنیازی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگن.

شاندەکەی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان-تاڵیبان سەردانە دیپلۆماسییەکەی ئەنجامداوە کە ئەوە یەکەمین سەردانی دیپلۆسیی تاڵیبانە بۆ ئەوروپا لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ساڵی رابردوودا.

بەگوێرەی بەرنامەی فەرمریی شاندەکە کە بڵاوکراوەتەوە، نوێنەرانی تاڵیبان سێ رۆژ لە ئۆسلۆ دەمێنێتەوە و چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.

شاندەکە لە رۆژی یەکەمدا چاوی بە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەکەوێت و رۆژەکانی دووەم و سێیەمیش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا تەرخان کراوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن