گێتی
ئەنجامی راپرسییەک ئەردۆغانی تووشی شۆک کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راپرسییەکی نوێ دەریدەخات زۆرینەی دانیشتوانی تورکیا ناڕازین لە ساسەتەکانی ئەردۆغان و پێشیان وایە دەبێت زیاتر پشت بە روسیا و چین بەسترێت نەک ئەمەریکا و ئەوروپا.
دامەزراوەی میترۆپۆل ئەنجامی نوێترین راپرسیی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە سیاسەتەکانی ئەردۆغان بەرانبەر بە پرسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە تەنها 40.7%ی دانیشتوانی تورلیا کە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، سیاسەتەکانی ئەردۆغانیان بەدڵبووە.
لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، بەشدارانی راپرسییەکە بەباشی دەزانن زیاتر پشت بە وڵاتانی رووسیا و چین ببەسترێت نەک ئەمەریکا و ئەوروپا.
بەگوێرەی راپرسییەکە، بەشێوەیەکی گشتیی 57%ی بەشداربووان لە سیاسەتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان ناڕازین.
ب.م