گێتی
ئیمارات وەڵامی توندی هێرشی حووسییەکانی دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگری ئیمارات رایگەیاند لە وەڵامی هێرشی حووسییەکاندا، پێگەیەکی گەروەی مووشەکی لە یەمەن کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی تێکشکێنراوە.
پێگەی فەرمیی وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ڤیدیۆیەکی کاتی ئەنجامدانی هیرشەکەی لەگەڵ هاوپێچکراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هێرشەکەی ئیمارات بۆ سەر پێگەیەکی مووشەکیی حووسییەکانی یەمەن بووە و پێگەکەش بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.
هەفتەی پێشوو حووسییەکانی یەمەن هێرشیکی ئاسمانییان کردە سەر پێگەیەکی نەوتیی ئەبوزەبی و زیانی مادی و گیانییان پێ گەیاند.
ب.م