کوردستانی

شاندێکی باڵای یەکێتی گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی باڵای یەکێتی گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا-

ئەمشەو شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی پافل جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراق.

بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی مەودا میدیا، ئەمشەو دووشەمە 24ی کانونی دووەمی 2022 شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی پافل جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری بەغدا.

هەر بەپێی زانیاریەکانی مەودا میدیا، بریارە ئەو شاندەی یەکێتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عیراق و پیکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan