کوردستانی

ئاسیاسێڵ وەک باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل لە عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسیاسێڵ وەک باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل لە عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

ئاسیاسێڵ، گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عیراق وەکو "باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل" پۆلێندەکرێت دوای ئەوەی دوو خەڵات لە ئۆکلا  “Ookla®” دەباتەوە.

بەغدا، 25 كانوونی دووەمی 2022 – ئاسیاسێڵ ساڵی 2022 ی بە بردنەوەی دوو خەڵاتی گەورە دەستپێکرد کە بووە مایەی بەهێزترکردنی پێگەی وەکو پێشەنگی تۆڕەکانی مۆبایل لە سەرتاسەری عیراقدا. ئاسیاسێڵ ئەمڕۆ ئەنجامی زیاتر لە 240,000 تێستی رایگەیاند کە بەشداربووان ئەنجامیانداوە بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی کە سەلماندوویەتی ئاسیاسێڵ خاوەنی "خێراترین تۆڕی مۆبایل" و "باشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل"ــە لە عیراقدا لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021 کە ئەو راستییە پشتڕاستدەکاتەوە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایلە لە سەرتاسەری عیراقدا.

بەخشینی ئەم ریزبەندییە نایابە دوای بەگەڕخستنی هەوڵێکی ئێجگار زۆر دێت لەلایەن ئاسیاسێڵەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی گەورە کە یارمەتی کۆمپانیاکەیدا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بۆ بەشدرابووانی. هیچ کام لەمانە کاری کردە نەبوو ئەگەر ئەو سەرمایەگوزارییە گەورەیە نەبوایە کە ئاسیاسێڵ لە ژێرخانی کەرتی پەیوەندییەکانی عیراقدا ئەنجامیدا کە خۆی لە خۆیدا بوونێکی ئەوتۆی نەبوو، شانبەشانی ئەو لە خۆبوردوویی وکارە جددییەی کارمەندانی ئاسیاسێڵ ئەنجامیانداوە بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە خزمەتگوزارییەکانیان بە نایابیی بمێنێتەوە تەنانەت لە کاتی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناشدا.

ئەنجامەکانی تێستەکانی خێرایی سەلماندیان کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵی باشترین رووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایلی هەیە لە عیراقدا بە هۆی رووماڵی تۆڕەکەیەوە کە زیاتر لە 99٪ ی عیراق دەگرێتەوە. هەروەها ئاسیاسێڵی وەکو خێراترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل پۆلێنکردووە بە هۆی ئەو ئاستی خێراییەی بەدەستیهێناوە کە گەیشتووەتە 48.73. وە ئەم دوو ریزبەندییەش ئەو راستییەیان سەلماند کە ئاسیاسێڵ باشترین ئەزمونی بەکارهێنانی مۆبایل وباشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایلی بۆ بەشداربووانی لە عیراقدا دابینکردووە.

هەمووان دەزانن کە کەرتی پەیوەندییەکان ماوەیەکی زۆر بوو رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووبووەوە. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەڵسا بە یارمەتیدانی حکومەت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ئاڵنگارییانەدا لە رێگەی کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی لە ژێرخانی پەیوەندییەکان و سەرمایەگوزاری کردن لە بواری باشترکردنی کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشکەشی دەکات. ئەم خەڵاتە لە کاتێکدایە کە بەشداربووان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتدەبەستن بە خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایل بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا. ئاسیاسێڵ توانی پێگەی پێشەنگیی خۆیی بسەلمێنێت بەو سیفەتەی کە دابینکاری تەنها و راستەقینەی خزمەتگوزاریی پەیوەندی مۆبایلە کە لە یەک کاتدا خێراترین پەیوەندی و باشترین رووماڵ بۆ بەشداربووانی دابیندەکات، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021. 

عومەر فالح، بەڕێوەبەری میدیا وپەیوەندییە گشتییەکانی ئاسیاسێڵ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بۆنەی بردنەوەی ئەم دوو خەڵاتە گەورەیە لە ئۆکلا "Ookla" ـەوە وتی "جێگەی خۆشحاڵیمانە دوو خەڵاتمان بردووەتەوە وەکو خێراترین تۆڕی مۆبایل وباشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عیراق. ئەم دانپێدانانە گەواهی دەدەن بۆ ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا 'Ookla' بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە. ئاسیاسێڵ بە بەردەوامی خێراترین ئەزموونی 4G دابیندەکات، ئەمەش شانبەشانی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پێشکەشکردنی ئەزمونێکی پێشکەوتوو وباڵا. لەگەڵ خستنەکاری 4G+ تۆڕەکەمان ئێستا بووەتە خێراترین تۆڕی مۆبایل لە عیراق، وە هەروەها ئەم راستییە لە رێگەی تێستەکانی ئۆکلا 'Ookla'شەوە سەلمێنراوە. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە یارمەتی بەشداربووانمان بدەین بۆ گەشەکردن لە سەردەمی دیجیتاڵیدا – چ بۆ فێربوون و پەرەپێدان بێت یاخود بۆ ئیشکردن و کاتبەسەربردن".

دوغ سەتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆكلا “Ookla” لەمبارەیەوە وتی "خەڵاتەکانی تێستی خێرایی "Speedtest Awards" کە لەلایەن ئۆکلا "Ookla" وە پێشکەشدەکرێن بەتایبەتی تەرخانکراون بۆ دەستەبژێرێك لە کۆمپانیاکانی مۆبایل کە ئەداکردنێك و رووماڵێکی نایابی ئینتەرنێتیان پێشکەشی بازاڕێکی دیاریکراو کردووە. وە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوو خەڵات: خەڵاتی خێراترین تۆڕی مۆبایل و خەڵاتی باشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عیراقدا پێشکەشی ئاسیاسێڵ بکەین. ئەم دانپێدانانە گەواهیدەری ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە لە چارەکی سێهەم و چارەکی چوارەمی ساڵی 2021 لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا 'Ookla' بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە لەرێگەی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی "Speedtest"ی تایبەت بە ئۆکلا 'Ookla'وە".
*هەموو ئەمانە بە پێی ئەو شیکارییانەی کە دامەزراوەی Ookla® ئەنجامیداوە بۆ ئەو داتا بەردەستانەی کە Speedtest Intelligence® دابینیکردوون بۆ هەردوو چارەکی سێهەم و چوارەمی ساڵی 2021. براندی بازرگانی ئۆکلا "Ookla" بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەکاردهێنرێت، هەروەها چاپکردنەوەشی بەپێی مۆڵەت دەبێت. 

---تەواو---
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل وخزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عیراق، وله‌ 1ى كانونى دووەمی 2021 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی رەزامەندی 16 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عیراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابینبکات.‌ تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ى دانيشتوانى عیراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ بەرامبەر دوو كۆمپانيایەکەی تری مۆبايل له‌ عیراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عیراق دابیندەکات. 
پەیوەندی: ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان (پشکداری تایبەت)، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان:
 [email protected]
بۆ زانیار زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com

دەربارەی ئۆکلا Ookla:
Ookla® یەکەمین دامەزراوەی جیهانییە کە کۆمەڵێك ئەپلیکەیشن و تەکنۆلۆجیای هەیە کە تایبەتن بە کۆکردنەوەی زانیاری و تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و برۆدباند. Speedtest® "تێستکردنی خێرایی" کە پلاتفۆرمی سەرەکی تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و برۆدباندە، رۆژانە سەدان ملیۆن پێوانەکردنی خێرایی کۆدەکاتەوە لەسەر ئەداکردن و کۆالیتی تۆڕەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
کۆمپانیاکان، بزنس و دەزگا حکومییەکان هەموویان وەکو یەك پشت بەOokla  دەبەستن بۆ دەستکەوتنی زانیاری بێ وێنە و گەرماوگەرم لەسەر رەوشی تۆڕەکان وخزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان. پاکێجی چارەسەرەکانی Ookla بۆ کۆمپانیاکان "Downdetector®"یش لەخۆدەگرێت کە شیکردنەوە لە کاتی فیعلی "real-time"دا دابیندەکات بۆ بارودۆخەکانی تایبەت بە رەوشێکی دیاریکراو وپچڕانی تەزووی کارەبا لە سەرجەم پیشەسازییەکاندا خزمەتگوزارییەکانی تۆڕ و دارایی و یاریکریکردن "گەیمین".
Ookla بەشێکە لە Ziff Davis کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای  J2 Global, Inc. (بۆرسەی نازداک: JCOM) کە کۆمپانیایەکی جیهانی پێشەنگە لە بواری میدیای دیجیتاڵی کە لە سێ کەرتی سەرەکیدا کاردەکات: تەکنەلۆجیا، یاریکردن، بەبازاڕکردن، تەندروستی، ئاسایشی سیبرانی وتەکنۆلۆجیای بەبازاڕکردن. بارەگای سەرەکی Ookla لە سیاتڵ، واشنتۆن، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە ولە سەرتاسەری جیهاندا نووسینگەی دیکەی هەیە.
هەموو ئەمانە بە پێی ئەو شیکارییانەی کە دامەزراوەی Ookla® ئەنجامیداوە بۆ ئەو داتا بەردەستانەی کە Speedtest Intelligence® دابینیکردوون بۆ هەردوو چارەکی سێهەم و چوارەمی ساڵی 2021. براندی بازرگانی ئۆکلا "Ookla" بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەکاردهێنرێت، هەروەها چاپکردنەوەشی بەپێی مۆڵەت دەبێت. 
زانیاری زیاتر بەردەستە لە: speedtest.net/awards

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan