گێتی

ئیسماعیل قائانی بەسەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسماعیل قائانی بەسەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا-

 ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، جارێکی دیکە بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆبووەتەوە.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە دوای گەیشتنی بۆ بەغدا، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی شیعە گفتوگۆیان کردووە، دەربارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عیراق.

بەپێی زانیارییەکان، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا چاوی کەوتووە بە (ئەبو فەدەک)، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی.

لە کاتێکدا زیاتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان و تائێستا حکومەتی نوێ رانەگەیەندراوە و لە دوای رووخاندنی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003، پۆستە باڵاکان وەک نەریتێکی سیاسیی کە بە "پشکپشکێنە" ناسراوە بەسەر پێکھاتە سەرەکییەکان لە عیراق دابەش بوون، بەپێی ئەو نەریتە سیاسییە، پۆستی سەرۆک وەزیرانی بۆ لایەنی شیعە، سەرۆکی  ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرک کۆماریش پشکی کوردە.

ئەمجارە رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر کە بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو، 73 کورسی بەدەستھێناوە ھەوڵدەدات حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی پێکبھێنێت کە ئەوەیش یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2005وە روودەدات، بەڵام پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە لەلایەن ژمارەیەک لایەنی شیعە رەتدەکرێتەوە کە بە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ناسراوە و پێک هاتووە لە ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان