گێتی

جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا هات، چین قسە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا هات، چین قسە دەکات
مەودا میدیا-

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرای كرد، ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا به‌ناوی (NeoCoV) له‌ وڵاتی چین دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا مه‌ترسیداری ڤایرۆسه‌كه‌ ئاشکرا  نه‌كراوه‌، باس لەوەش دەکات، وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ داوامان لە وڵاتی چین کردووە ئه‌نجامی‌ سه‌ره‌تایی تۆیژینه‌وەکانیان بنێرن بۆ ئێمە.

 "زاناكانی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌، وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ش داوامانكردووه‌ ئه‌نجامی‌ سه‌ره‌تایی تۆژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ بۆمان بنێرن" رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی وا دەڵێت.

 "جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ ئاژه‌ڵانه‌وەیە و ره‌نگه‌‌ بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه‌". زانا چینییه‌كان وایان وت

"زانا چینییه‌كان ناویان له‌ جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناناوه‌ نیۆكۆڤی (NeoCoV) بۆ یه‌كه‌مجاریش نموونه‌یان له‌ ئه‌فریقای باشوور دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان بڵاوبووته‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ".
رێکخراوەکە واشی وت.

  "جۆره‌ نوێیەکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌ ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ داده‌نرێت". رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئەمەشی ئاشکراکرد.

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان