گێتی
ئێران بڕیارێکی لەبارەی دراوی دیجیتاڵییەوە دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێران رایگەیاندووە بەزوویی دراوێکی دیجیتاڵی ناوخۆیی لەو وڵاتە دەخرێتە بازاڕ بە ناوی "رەمزریاڵ" هەرچەندە بانکی ناوەندیی ئێران ساڵی 2018 کڕین و فرۆشتنی دراوی دیجیتاڵی بیتکۆینی لەو وڵاتە قەدەغەکرد.

جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ کاروباری تەکنیکی دەڵێت "دراوی دیجیتاڵی نێوخۆیی بە بڕیاری رێبەری ئەو وڵاتە بەرهەمهاتووە و ئامانج لێی دەستەبەرکردنی سەروەریی دراوی نیشتمانییە".
ئێران دەڵیت " بیتکۆین بۆ دابینکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و هەروەها ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان تاوانباران بەکار دەهێندرێت".
کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی ئێران پێشتر وتی "ساڵانە بە بەهای 1.1 ملیار دۆلار دراوی دیجیتاڵی لەو وڵاتە بەرهەمدێت و ئەو جۆرە دراوە بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان بەکاردێنن".
ک. ر.