گێتی

کۆرۆنا پەرلەمانی ئێران داگیردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا پەرلەمانی ئێران داگیردەکات
مەودا میدیا-

زیاتر لە 30 ئەندامی پەرلەمانی ئێران تووشی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەشەوە کارەکانی پەرلەمان پەکی کەوتووە.

ئەبو فەزڵ ئەبو ترابی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە زیاتر لە 30 ئەندامی پەرلەمان تووشی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە داوا لە سەرجەم پەرلەمانتاران کراوە پشکنین ئەنجامبدەن بۆئەوەی دەرکەوێت چەند کەسی تر تووش بوون.

ئەمە لەکاتێدایە کە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە ئێران لەبەردەم شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنادایە و دەبێت هەموان خۆیان بۆی ئامادە بکەن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان