کوردستانی

گەنجێک بە فیشەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە فیشەک کوژرا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەفیشەک کوژرا.

لەو بارەیەوە رەمەک رەمەزان، قائیماقمی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 9:00 گەنجێک لە ناحیەی تەکیە بە فیشەک کوژرا کەئەو گەنجە هیچ پێشینەیەکی خراپی نەبووە لە دامودەزگا حکومییەکان، بەڵکو تەنها کێشەیەکی لەگەڵ خزمەکانی خۆیدا هەبووە دوێنێ شەو لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە بکوژەکە نادیارە".

قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، گەنجە کوژراوەکە ناوی "پشتیوان فەتحوڵایە" لە دایکبووی ساڵی 1988 و پیشەی کاسبە و وەستای دروستکردنی دەرگا و پەنجەرەی ئەلەمنیۆمە.

رەمەک رەمەزان وتیشی "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان کردووە بەلێکۆڵینەوە و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری داوە کە کوڕ و باوکێکن، بەڵام تاوەکو ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە تەنها دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە کە تەقەی پێکراوە لەگەڵ ماتۆڕ سکیلێکدا وە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لە رووداوەکە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان