گێتی

دەمامکی تورکی کێشەی گەورەی لە پەرلەمانی یۆنان نایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمامکی تورکی کێشەی گەورەی لە پەرلەمانی یۆنان نایەوە
مەودا میدیا-

دابەشکردنی دەمامکی تورکی بەسەر ئەندامانی پەرلەمانی یۆناندا ناڕەزایەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا ئەوەش سەرۆکی پەرلەمانی ناچار کرد روونکردنەوە بدات.

لیانا کانلی، ئەندامی پەرلەمانی یۆنان لەسەر فراکسیۆنی حزبی شیوعی، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە "رەخنەمان هەبووە لەبارەی دابەشکردنی دەمامکی تورکی بەسەر پەرلەمانتاراندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دابەشکردنی ئەو دەمامکانە کە لە تورکیا دروستکراون بەسەر پەرلەمانتاراندا کارێکی هەڵەیە و دەبێت روونکردنەوەی لەبارەوە بدرێت".

لەبارەی هەمان پرسەوە کۆنستانتینۆس تاسولاس، سەرۆکی پەرلەمانی یۆنان رایگەیاند "ئێمە ئاگاداری ئەوە نەبووین کە دەمامکەکان لە تورکیا دروست دەکرێن".

وتیشی "پرۆسەی دابینکردنی دەمامک بۆ پەرلەمانتارانی یۆنان بەشیوەی زیادکردنی ئاشکرا دراوە بە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی، بەڵام کۆمپانیاکە دەمامکەکانی لە تورکیا کڕیوە، ئەوەش پەیوەندی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نییە".

لەدوای ئەم کێشەیەوە کە لە پەرلەماندا دروستبوو، سەرۆکایەتی پەرلەمانی یۆنان دووای لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکە کردووە جۆرێکی دیکەی دەمامک دابین بکات کە لە وڵاتێکی دیکە دروستکرابن.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ کێشە مێژووییەکەی نیوان هەردوو وڵات، کە پەیوەندی بە سنور و خاک و ستراتیژ و سیاسەتی هەردوولاوە هەیە.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان