گێتی
لە یەمەن 15 چەکداری حوسییەکان کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئەنجامی دوو بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی پشتیوانیکردن لە دەسەڵاتی شەرعیی حکومەتی یەمەن، زیانی گەورە بەر حوسییەکان کەوت.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان لە بۆردوومانەکەدا کە ئەمڕۆ ئەنجامدراوە، 15 چەکداری حوسییەکان کوژراون و جەندانی تریش برینداربوون.
ئەمە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا حوسییەکان دوو هێرشی جیاوازیان بۆ سەر ئەبوزەبی ئەنجامداوە و ئەوەش نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتەوە.
ب.م