گێتی
حزبەکەی ئەردۆغان تەقەی تێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زیاتر لە 40 ئەندامی باڵای ئاکەپە، لە شاری کارامان، دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵیان پێشکەشی ئەردۆغان کرد.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا تورکییەکان، سەرۆکی هۆبەی کارامانی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا و 40 ئەندامی تری حزبەکە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لەناو ئەوانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، جێگری سەرۆکی هۆبە و پێنج کەس لە کارگێڕانی هۆبەکە هەن.
ب.م
ب.م