گێتی
وردەکاری شێوازی کوژرانی کەسی یەکەمی داعش بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وردەکاری چۆنییەتی کوژرانی ئەبو ئیبراهیم قورەیشی بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە ناوبراو بەهۆی بۆبێکی دەستییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئەمەریکییەکان، کە پشتیان بە سەرچاوە سەربازییەکان بەستووە، ئەبو ئیبراهیم قورەیشی بە بۆمبێکی دەستی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ناوبراو زانیویەتی هێزەکانی ئەمەریکا نزیکبوونەتەوە لە دەستگیردکردن یان کوشتنی، بۆیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
قورەیشی بۆمبێکی دەستی پێبووە، تەقاندوویەتییەوە و بەهۆیەوە خۆی و سێ ژن و منداڵەکانی گیانیان لەدەستداوە.
هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە نزیک شوێنی مانەوەی قورەیشیی لە نزیک ئیدلیب، بەمەش ناوبراو بێهیوابووە لە رزگاربوونی لەدەستی هێسە ئەمریکییەکە.
ب.م