کوردستانی

لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەم دوایەی چەکدارانی داعش

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەم دوایەی چەکدارانی داعش
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

هێرش و پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر سنووری شارۆچکەی خانەقین و  ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی هەیە کۆتا هێرشیش شەوی رابردوو بوو بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی دەکەی سەرچەم کە دەکەوێتە رۆژئاوای شارۆچکەی خانەقین ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لەو سنوورانە بۆشاییەکی ئەمنی زۆر هەیە. 

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری هێرشەکانی داعش بۆسنوورەکانی ئیدارەی گەرمیان و خانەقین بە مەودا میدیای راگەیاند "داعش وەک گوشارێک وایە کە بەدەست هەندێک هێز و دەوڵەتەوەیە و بەکاریان دەهێنن بۆ جێبەجێ کردنی مەرامەکانیان، هەروەها هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە لەو سنوورانە بۆشاییەکی ئەمنی زۆر هەیە بۆ پاراستنی سنوورەکان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە وتیشی "هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە ئەو سنوورانە دراوسێی کۆمەڵێک گوندی عەرەبن کە بەشێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە عەرەبانە دەستیان تێکەڵاو کردووە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر کەمتەرخەمە و بێباکانە لە گیانی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو سنوورانە دەڕوانێت و ناتوانێت بنبڕکردنی دزپێکردنی چەکدارانی داعش بکات لەو سنوورانە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە پلانێکی ئەمنی تۆکمەوە رووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببێتەوە".

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاشکرای کرد "لیژنەکەمان داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنیت، چونکە ئەو ناوچانە پێویستی بەسەردانی بەپەلە هەیە لەگەڵ بەرپرسە مەیدانییەکاندا تاوتوێ ئەو بابەتە بکرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی بەهێز بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتانە دووبارە نەبنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان