گێتی

نەخشەی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخشەی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

گرژییەکانی نێوان روسیا و رۆژئاوا تا دێت زیاتر دەبێت، روسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لە سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جیگیرکردووە، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکیش نەخشەی پێشنیازکراوی داگیرکردنی ئۆکرانیای لەلایەن روسیاوە بڵاوکردەوە.

بە پێی رۆژنامەی واشنتن پۆست روسیا لە پلانیدایە لەم چەند شوێنەوە هێرش بکاتە سەر ئۆکارنیا بۆ داگیرکردنی، لە بیلاروسەوە لە چێرنۆبڵ، لە باکوور و خۆرھەڵاتیشەوە بە ئاراستەی رووباری دنیبەر و دەریای رەش.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەری ئەوە ھەیە روسیا لە نزیکترین ماوەدا ھێرشەکەی ئەنجام بدات، چونکە بە پانتایی 100 ھەزار میلی چوارگۆشە، باکووری ئۆکرانیا زەوی زۆنگاوە و لەم وەرزەدا ھەمووی بەستوویەتی، بۆیە ھاتوچۆی تانک و ئۆتۆمبێلە قورسەکان لەو ناوچەیە ئاسانترە و ھێرشەکە سەرکەوتوو دەکات.

بە درێژایی میژوو ناوچە زۆنگاوەکانی ئۆکرانیا، قورسترین بەربەست بووە لە بەردەم ھێرشی ھێزە خۆرئاواییەکان، لە سەردەمی جەنگی سارد، بۆیە لە ئێستادا ناوەندە سەربازییەکانی روسیا ھێشتا دڵنیا نین لە سەرکەوتنی تەواوەتی ھەر ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکە، لە کاتێکدا ئەگەر سوپای روسیا بیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە ھێرشی زەمینی لە رێگە سەرەکییەکانەوە بە ئاراستەی ئۆکرانیا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان