گێتی
چیرۆکی رەیان دووبارەبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێکی کارەساتباری دیکەدا منداڵێکی مەغریبی دەیەوێت لاسایی رەیان بکاتەوە و خۆی ھەڵدەداتە ناو بیرێکی قوڵەوە و گیان لەدەستدەدات.
لە رووداوێکی کارەساتباری دیکەدا منداڵێکی مەغریبی دەیەوێت لاسایی رەیان بکاتەوە و خۆی ھەڵدەداتە ناو بیرێکی قوڵەوە و گیان لەدەستدەدات.
میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، ئەو منداڵە مەغیریبە تەمەنی پێنج ساڵە و خۆی ھەڵداوەتە ناو بیرێکی 57 مەتریییەوە و پێی وابووە مەترسی لەسەر گیانی دروست نابێت، بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەبارەت بە رووداوەکە میدیاکانی مەغریب لە زاری ھاوڵاتییەکی شاری (تفلیت)ی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، منداڵەکە لە کاتێکدا لەگەڵ ھاوڕێکانی یاریکردووە، پێی وتوون ئێستا لاسایی رەیان دەکاتەوە، دوای رووداوەکەش دەسەڵاتدارانی ناوچەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای چوار کاتژمێر تەرمی منداڵەکەیان دەرھێناوەتەوە و دەرکەوتووە سەری بە توندی بەر تروپای ناو بیرەکە کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
چیرۆکی رەیانی پێنج ساڵ کاردانەوەیەکی جیهانی لێکەوتەوە، کاتێک بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بیرێکدا مایەوە، بەڵام لە دوای دەرهێنانی گیانی لەدەستدا، دوێنێ لە رێوڕەسمێکی فراواندا دەسەڵاتدارانی مەغریب، تەرمی رەیانی پێنج ساڵانییان بە خاکسپارد.
ر. ئ.
ر. ئ.