گێتی
ئێران موشەکی خەیبەرشکێنی نمایشکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چالاکییەکدا ئێران موشەکێکی درێژمەودای تاقیکردەوە، بە وتەی ئەو وڵاتەش موشەکەکە لە توانایدایە بگاتە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە و ناو جەرگەی ئیسرائیلیش بکاتە ئامانج.
لە چالاکییەکدا ئێران موشەکێکی درێژمەودای تاقیکردەوە، بە وتەی ئەو وڵاتەش موشەکەکە لە توانایدایە بگاتە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە و ناو جەرگەی ئیسرائیلیش بکاتە ئامانج.
تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران سەبارەت بە موشەکەکە رایگەیاند، موشەکەکە بە سوتەمەنیی وشک کاردەکات و دەتوانێت هەزار و 450 کیلۆمەتر ببڕێت، موشەکەکەیان ناو ناوە (خەیبەرشکێن) ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ قەڵایەکی جووەکان کە موسڵمانان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلامدا لەدەستی جووەکانیان دەرهێنا.
بەپێی زانیارییەکان موشەکەکە لە پێکانی ئامانجەکانی زۆر وردە، هەروەها بە تەواوەتی لە ناوخۆی ئێراندا دروستکراوە و دەتوانێت خۆی لە موشەک و سیستەمە بەرگرییەکان بدزێتەوە.
نمایشە موشەکییەکەی ئێران هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا، ئێران پێشتر بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەوان نایانەوێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبێنن، دەڵێت "موشەکەکانی تەنیا بۆ بەرگریکردنن".
ر. ئ.