گێتی

زەنگی مەترسی لێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەنگی مەترسی لێدرا
مەودا میدیا-

ئەمەریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی دیکەش داوا لە هاوڵاتییانیان دەکەن لە کورترین ماوەدا ئۆکرانیا جێبهێڵن، هەتاوەکو قەدەخەی گەشتکردن لەو وڵاتە رانەگەیەندراوە.
 
دوای بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، هەریەکە لە وڵاتانی (ئەمەریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، لاتیڤیا، نیوزلەندا و فنلەندا) داوایان لە هاوڵاتییانیان کرد ئۆکرانیا جێبهێڵن، هەروەها حکومەتی بەریتانیا گەشتکردنی بۆ ئۆکرانیا قەدەخەکردووە. 

ئەم مەترسییانە دوای ئەوە دێن کە رووسیا دەیان هەزار سەربازی لە نزیک سنوورەکان ئۆکرانیا جێگیرکردووە، رووسیا داوای گەرەنتی لە وڵاتانی ناتۆ دەکات کە هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بکشێننەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە روسیا لەزاری بەرپرسانییەوە چەندین جار دووپاتیكردووەتەوە كە هیچ نیازێكی بۆ هێرشكردنەسەر ئۆكرانیا نییە، جموجوڵە سەربازییەكانی لەنێو سنوورەكانی خۆیدایە و هەڕەشەنییە بۆسەر هیچ لایەك.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان