گێتی
جۆ بایدن و ڤلادیمیر پۆتین باسی چییانکرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی روسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئۆکرانیاوە کە پەیوەندییەکەیان زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی روسیان دوای زیاتر لە کاتژمێرێک کۆتایی هات.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە بێت کە میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژەیان پێکردووە، گفتوگۆکەی نێوان بایدن و پۆتن لەبارەی ئۆکرانیاوە بووە، جۆ بایدن ئاماژەی بەوەکردووە "ئەگەر روسیا بچێتە ناو خاکی ئۆکرانیا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بێدەنگ نابن".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمەریکا بڕیاری دا ئەو کارمەندە دیپلۆماتیانەی ئەمەریکا کە لە ئۆکرانیان دەتوانن بکشێنەوە، هەروەها بڕیاری کشاندنەوەی 160 سەربازی ئەمەریکی درا.
س،ر