ئەدەب و هونەر

شاباز لە هونەر دوردەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاباز لە هونەر دوردەکەوێتەوە
مەودا میدیا-

هونەرمەند شاباز زەمانی دەڵێت، كە بەرهەمەكانی ئەمساڵی دەبن بە كۆتا كارەكانی و رەنگە لە كایەی هونەری دوربكەوێتەوە.

شاباز زەمانی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند "ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌دڵێكی زۆر تەنگه‌وه‌ ده‌نووسم و پێمناخۆشه‌ كه‌ به‌ گوێگرانی خۆمی ده‌ڵێم؛ من كۆتاگۆرانییه‌كانم له‌مساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ دوو توێی ئه‌لبومێكدا، كۆتا گۆرانییه‌كانی منن كه‌ بڵاوببنه‌وه‌، ره‌نگه‌ بۆ هه‌میشه‌ ماڵ ئاوای له‌ دنیای هونه‌ر بكه‌م".

دەشڵێت "هۆكاره‌كه‌شی هیچ مه‌پرسن،  چونكه‌ هه‌مووتان به‌ چاوی خۆتان رۆژانه‌ ده‌بینن كه‌ چی به‌ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی حیرفه‌یی و رێ راستی ئه‌م وڵاتە ده‌كه‌ن، من هه‌وادار و ئازیزانی خۆم قه‌ت له‌یادناكه‌م، هه‌رگیز وه‌فاتان له‌ بیرناكه‌م وه‌ هه‌رگیزیش له‌ بیری ناكه‌م كه‌ كوردم".

ئەوەشی خستەڕوو، من بۆ كاری هونه‌ریم هیشتا پێموایه‌ له‌سه‌ره‌تادام و هه‌گبه‌ی هونه‌ریم زۆری تێداماوه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ و پێموایه‌ واباشتر بێت.

لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەشكرد "له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئالبومه‌ نوێكه‌م زنجیره‌ كۆنسێرته‌ كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین، لایڤ كۆنسێرتی شه‌وانه‌شم له‌ شوێنێكی دیاری كراو ده‌بێت كه‌دواتر پێتان راده‌گه‌یه‌نم به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كراو لایڤ كۆنسیرته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین".

شاباز زه‌مانی ساڵی 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە‌، زیاتر لە 8 ساڵە لە كایەی هونەریدا كاردەكات، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبەت بە خۆیەتی.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan