گێتی
لەبارەی حەیدەر ئەفغانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لەبارەی ئەو منداڵەی کە ماوەی سێ رۆژە کەوتووەتە ناو بیرێکەوە بەیانی ئەمڕۆ دەرهێندرا ئاماژە بەوەش دەکات منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت "ئەو منداڵە ناوی حەیدەرە و تەمەنی پێنج ساڵە و نزیکەی 100 کاتژمێر لەناو بیرێکی 25 مەتریدا لە پارێزگای زابل لە ئەفغانستان گیری خواردبوو".
ئاماژە بەوەش دەکات "حەیدەر تاوەکو شەوی رۆژی پینجشەممە لە ژیاندا ماوە و جوڵەی کردووە و لەوەیە شەوی هەینی گیانی لەدەستدابێت".
تیمەکانی فریاگوزاری دوای سێ رۆژ مانەوەی لە بیرەکەدا گەیشتوونەتە لای حەیدەری پێنج ساڵان، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەت و سەختی ناوچەکە کاری دەرهێنانەکە کاتی زیاتری خایەندووە.
ک. ر.