گێتی
بوڵدان بۆ ئەردۆغان: وەكو براكانت بەرانبەر كورد شكست دەهێنیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە رایگەیاند، پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە بە هەموو توانایەوە كار بۆ داخستنی پارتەكەی دەكات و ئەوەش دەڵێت: ئەردۆغان شكست دەهێنێت.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە پەیامێكی راستەوخۆدا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیا و سەرۆكی گشتی ئەكەپە وتی"كەنعان ئیڤرین، سەرۆك كۆماری پێشووتری توركیا، تانسۆ چێلەر، سەرۆك وەزیرانی پێشووتر، هەروەها براكانیشت بەسەر كوردا سەرنەكەوتن، هەروەها تۆش سەرناكەوێت لە كۆتایهێنانی بە خەباتی كورد".
بوڵدان ئەوەش دەڵێت "خەونە سیاسییەكانت بەبێ مانەوە و بوونی پارتی دیموكراتی گەلان، بەدینایەن".
لەبارەی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلانەوە كە ئێستا دۆسییەكەیان لە دادگای باڵای دەستووریی توركیایە، هاوسەرۆكی هەدەپە روونیكردەوە "ئەوە پیلانی هاوبەشی نێوان پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیایە پێكەوە دەیگێڕن".
پەروین بوڵدان ئەوەشی وتووە، بوونی پارتی دیموكراتی گەلان، هێمای چارەسەركردنی دۆرزی كوردە "پارتەكەمان دژی عەقڵیەتی گەمارۆدانی كۆمەڵگە و وڵاتە لە تاریكیدا كاتێك هموو رێگەیەكی شەڕەنگێزی بگرێتەبەر لەپێناو بەرژەوەندییەكانیدا".
پەروین بوڵدان سەرەڕای ئاستەنگیی زۆر لەبەردەم پارتەكەی و هەوڵدانی بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بۆ داخستنی، روونیكردووەتەوە "هێشتا هیوامان هەیە و خەبات بەردەوام دەبێت".
ر.ر