گێتی
ئەوەی چاوەڕێ نەدەکرا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی روسیا بڕیاردرا رێگە بە سوپای ئەو وڵاتە بدرێت بچێتە ناو خاکی ئۆکرانیا بۆ پاڵپشتیکردنی جوداخوازەکانی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی شوباتی 2022 لە پەرلەمانی روسیا بە زۆرینەی دەنگ و بە دەنگی 153 ئەندام پاڵپشتیی بڕیاری چوونی سوپای روسیا بۆ ئۆکرانیا کرا، بەوەش رێگە بە ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا دەدرێت کە هێزی وڵاتەکەی لە دەرەوەی سنوورەکانی روسیا بۆ پاڵپشتیکردنی جوداخوازەکانی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.
ڤلادمیر پۆتین پێشتر داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردبوو کە رێگە بە چوونی سوپای وڵاتەکەی بۆ ناو ئۆکرانیا بدات بۆ پاڵپشتیی جوداخوازەکان کە لە ساڵی 2014وە دژی سوپای ئۆکرانیا لە جەنگدان.
روسیا زیاتر لە سەد هەزار چەکداری سوپای وڵاتەکەی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا بڵاوەپێکردووە و مەشق و مانۆڕی سەربازییان پێ ئەنجامدەدات، هەرچەندە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە رەتیانکردووەتەوە نیازی هێرشیان بۆسەر ئۆکرانیا هەبێت، بەڵام ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بەردەوام ئەوە دوپاتدەکەنەوە کە روسیا نیازی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەیە.
ر. ئ.