گێتی
داوای راگەیاندنی باری نائاسایی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بەرژەوەندییەکانیان جێگەی دانوستان نییە، ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا داوای راگەیاندنی باری نائاسایی دەکات.
بەهۆی زیاتر بوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە داوای کردووە، باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا رابگەیەندرێت، داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەشی کردووە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەو داوایە پەسەند بکات.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد گەشت بۆ روسیا رابگرن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن لە زوترین کادا جێیبهێڵن.
ئەوە لەکاتێکدایە سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەمنییەت و بەرژەوەندییەکانی روسیا جێگەی گفتوگۆ و دانوستان نین، بەڵام ئامادەن بۆ چارەسەری دیبلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا و وڵاتانی خۆرئاوا، وتیشی، وڵاتەکەی رووبەڕووی چەندین ھەڕەشە دەبێتەوە و تائێستاش وەڵامیان بۆ مەترسییەکانیان وەرنەگرتووە.
ر. ئ.
ر. ئ.