گێتی
جەنگ دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند، وتیشی "هەر وڵاتێک دەستوەربدات لە هێرشەکەی باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت"، بەپێی میدیا جیهانییەکانیش شاری خارکییفی ئۆکرانیا کەوتە دەست سوپای روسیا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئۆکرانیا بەرپرسە لە رشتنی خوێن، وتیشی، ئەم ئۆپراسیۆنەی لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە راگەیاندووە کە لە ئۆکرانیاوە دێن.
لە وتارەکەیدا سەرۆکی رووسیا، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی روسیا تۆمەتباکرد کە داوایدەکرد نابێت ئۆکراینیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و هاوکات گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.
باسی لەوەشکرد، ئامانج لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیا بۆ ئەوەیە دڵنیاببنەوە کە ئۆکرانیا لە چەک دادەماڵن، سەرۆکی روسیا داوای لە هەموو ئۆکرانییەکان کرد ئەوانەی چەکیان هەڵگرتووە دەتوانن لە رێوشوێنی سەلامەتدا ناوچەکانی جەنگ بەجێبێڵن.
ر. ئ.