گێتی
روسیا: هیچ فڕۆکەیەکمان نەخراوەتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی روسیا رەتیدەکاتەوە کە هیچ فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و تانکێکیان لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە تێکشکێندرابێت یان خرابێتەخوارەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی روسیا ئاماژەی بەوەکرد "وتەکانی ئۆلێکسی رێزینکۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا سەبارەت بە خستنەخوارەوەی پێنج فڕۆکە و هێلیکۆپتەرێک و تێکشکانی چەند تانک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی روسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە دورە لەراستییەوە و ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە".
ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی بەرگریی روسیا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر خستنەخوارەوەی ژمارەیەک فڕۆکە و هێلیکۆپتەرێک و تێکشکانی چەند تانک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی روسیا راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا دەستپێکی هێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا راگەیاند.
ر. ئ.