گێتی

سەرۆکی ئۆکرانیا: بەتەنها بەجێهێڵدراین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئۆکرانیا: بەتەنها بەجێهێڵدراین
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئۆکررانیا رایگەیاند لە شەڕی بەرگری لەخۆکردن دژی هێرشی رووسیا 'دۆستەکانمان بەتەنها بەجێیان هێشتین'.

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تێیدا نیگەرانی خۆی لە هێرشی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی خستەڕوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەم، دۆستەکانمان بە تەنها بەجێیان هێشتین".

وتیشی "کێ لەگەڵمان دەبێت بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان، کێ گرەنتی سەلامەتی وڵاتەکەمان دەدات، من کەس نابینم".

ب،م

Qaiwan
Qaiwan