راپۆرت

شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا چ پەیوەندیەکی بە کوردستانەوە هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا چ پەیوەندیەکی بە کوردستانەوە هەیە؟
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە دوێنێوە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد، گۆڕانکاری بەسەر نرخی نەوت، غاز، زێڕ و گەنمدا هات، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە هاوڵاتیانی کوردستان پرسیاریان  لەلا دروستبێت کە ئایا ئەم گۆڕانکاریانە چ کاریگەرییەکیان لەسەر کوردستان دەبێت.

مەودا میدیا بە پشت بەستن بە چەند توێژینەوە و شیکارییەکی نوێ، ئەو ئەگەرانە دەخاتەڕوو کە دەکرێت روبدەن:

نەوت و غاز

روسیا یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت و غازی سروشتی بۆ جیهان، بەهۆی ئەو هێرشەی کردە سەر ئۆکرانیا، ناسەقامگیرییەکی گەورە لە بازاڕی ئەو دوو سەرچاوەیەدا دروستبوو، ئەوەش وایکرد نرخی نەوت بەرزبێتەوە.

بەزربونەوەی نرخی نەوت سوودی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، چونکە هەناردەکاری نەوتن و تا نرخی نەوت بەرزتر بێت ئەوان داهاتیان زیاتر دەبێت.

بەڵام سەربارەت بە غازی سروشتی، گرانبونی کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە، چونکە هەرێمی کوردستان تائیستا هەناردەیەکی ئەوتۆی غازی نییە و نەیکردوە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات.

گەنمی ئۆکرانیا و روسیا

یەکێک لەو پێداویستییە جیهانیانەی کە لەدوای هێرشەکەی روسیاوە گۆرانکاری لە نرخیدا روویدا، بریتیە لە گەنم،

روسیا و ئۆکرانیا دوو هەناردەکاری گەورەی گەنمن لە ئاستی جیهاندا، گەورەترین کڕیارەکانیشیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبین.

لەبارەی گرانبوونی نرخی گەنم، وەزارەتی بازرگانی عیراق راگەیەنراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد هیچ کێشەیەک بۆ عیراقیەکان دروستنابێت.

وەزارەتەکە روونیکردەوە گەنمی کۆگاکراوی عیراقی لە ئاستێکدایە کە بەم نزیکانە هیچ قەیرانێک دروستنابێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە ماوەی چەند ساڵیکە گرێبەست لەگەڵ ئوستورالیا کراوە بۆ هاوردەی گەنم و دەکرێت وەکو جێگرەوەیەک بێت بۆ رووسیا و ئۆکرانیا.

ئەمە بێجگە لەوەی کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی، عیراق ناچاربوو لە دوو ساڵی رابردوودا گەنمی زیاتری جوتیاران بکڕیتەوە و بەو گەمنە پێداویستیە ناوخۆییەکان پڕبکاتەوە.

کۆمپانیا رووسیەکانی کوردستان

ماوەی زنزیکەی 15 ساڵە جەند کۆمپانیایەکی رووسی لە کوردستان وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا دەکەن، ئەو کۆمپانیایانە گرێبەستی درێژخایەنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە.

ئەمەریکا چەند سزایەکی بەسەر رووسیادا سەپاندووە و ئەگەری هەیە سزای تریش بسەپێنێت، ئەگەر لە سزا نوێکاندا بڕیاری دەرکردنی کۆمپانیا رووسیەکان لە وڵاتانی نزیک لە ئەمەریکا هەبێت، ئەوا عیراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێت ئەو کۆمپانیا رووسیانە دەربکەن، کە ئەمەش زیانێکی گەورە بەر کەرتی نەوتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەدات.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان